ئەسەدی سەبارەت بە کردنە ئامانجی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و نووسینگەی سەرۆکوەزیران گووتی:"سەت لە سەت لەلایەن ئێرانەوە نەبووە. من یەکەم کەس بووم وەک سەرکۆنسووڵ لە کاتی رووداوەکەداپەیوەندیم کرد و سەرکۆنەم کرد. پاشان وەزارەتی دەرەوە،سوپای پاسداران و دەزگاکانی دیکەش رەتیانکردەوە؛ سیستمی ئەمنیی هەرێمیش زانی درۆنەکە لە کوێی ناوخۆی عێراقەوەئاراستە کرابوو.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا:

ئەسەدی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و جەختی کردەوە ئەگەر لە ناوخۆی عێراقەوە ئێران نەکرێتە ئامانج، تاران هیچ هۆکارێکی نییە بۆ بڕینە ئامانجی دراوسێکەی، چونکە ئامانجی سەرەکییان تەنیا هێزە ئەمریکییەکان بووە.


پەیام بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

سەرکۆنسووڵی ئێران بوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە ئاڵنگاریی سەرەکیی نێوان هەولێر و تاران ناودێر کرد بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی. داوای کرد ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیریتەبەر، هاوكات ئەگەری دانوستاندنی لەگەڵیاندا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند دەرگای ئێران تەنیا بۆ ئەوانە کراوەیە کە دەیانەوێت وەک هاووڵاتیی ئاسایی بگەڕێنەوە.