‎ڕۆژی پێنجشەممە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دا کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە، بڕیارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئەو حیزبە کارا کرایەوە.


‎نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی وڵاتەوە، لە دوای پێگەیشتنی هەواڵی کشانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەت، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دەکات، بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت و پەیامەکەش هەندێک دواخرا ئینجا بڵاو کرایەوە، بۆیە نێچیرڤان بارزانی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ و کاریگەرییەکی تەواوی دەبێت لەسەر ئارامکردنەوەی دۆخەکە و تەواو کەمکردنەوەی هەڵمەتە میدیاییەکان لە هەردوولا.


‎هەر زوو لە سۆشیاڵ میدیا وێنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە و بەشێکی زۆری بڵاوکراوەکان لەسەری نووسرابوون (پیاوی کوژێنەرەوەی ئاگرەکان) یان (پیاوی ئاگرکوژێنەوە).


‎چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە و ئەم ئاگرەی کە شوێنەواری ماوە بە تەواوی خامۆشی بکات و کوردستان لەم کێشەیەی ئێستا ڕزگار بکات.


‎هەر کاتێک کێشەیەک ڕوو دەدات چاوەکانی هەموو جیهان و ناوخۆی کوردستان و عێراق و ڕووی دەمی هەموو لایەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەکرێت، چونکە لە کۆتاییدا ئەو گرێیەی کە بووەتە گرێکوێرە و کەس ناتوانێ بیکاتەوە، نێچیرڤان بارزانی بە یەک زەردەخەنە گرێکوێرە و بەستەڵەکەکان دەکاتەوە و دەتوێنێتەوە.