لە نوێترین ئامۆژگاریی تەندروستیدا کە رەنگە تێڕوانینمان بۆ پاکوخاوێنیی دەم و ددان بگۆڕێت، پسپۆڕانی زانکۆی هارڤارد ئاشکرایان کردووە کە پەیڕەوکردنی رۆتینێکی سادەی رۆژانە بۆ چاودێریکردنی ددانەکان، نەک تەنیا تەندروستیی پووک دەپارێزێت، بەڵکو مرۆڤ لە چەندین نەخۆشیی مەترسیدار و کوشندە دوور دەخاتەوە.
بەگوێرەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی زانکۆی هارڤارد، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان تەنیا بۆ رێگریکردن نییە لە نەخۆشیی پووک، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و خوێنبەرەکان، جەڵتەی مێشک و لەبیرچوونەوە.
باوترین جۆری نەخۆشیی پووک بە هەوکردنی پووک ناسراوە، کە بەهۆی کەڵەکەبوونی بەکتریا لەسەر ددانەکان روودەدات، ژمارەی بەکتریا لەنێو دەمدا لە ماوەی 4 بۆ 5 کاژێردا دوو هێندە زیاد دەکات.
ئەگەر هەوکردنی پووک چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی سووربوونەوە و ئاوسان، خوێنبەربوون و لە قۆناخی پێشکەوتوودا ببێتە هۆی لەدەستدانی ددان.
پسپۆڕانی هارڤارد رایدەگەیێنن، خۆپارێزی باشترین رێگەیە، چونکە چاودێریی رۆژانەی ددانەکان بۆ لابردنی بەکتریا لەچاو چارەسەرە پزیشکییەکان تێچووی زۆر کەمترە.


کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.