ئەمڕۆ 9ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لەبارەی پێشهاتەکان و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاوبگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی دیکە گەورەترە.”


لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووە و دەڵێت، “لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانەسیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.”


سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و بەشداریی لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، “زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسیدا بکەن،پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی پێکبهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.”


دەقی بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی:


بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموولایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لەهەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.

لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکانچارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمیکوردستان بهێنن.

زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامیداوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.


مسعود بارزانی

9ی تشرینی دووەمی 2026