لە ناحیەى کۆڕێ
کچێک بە دەستى باوکى کورژا
لە روداوێکى دڵتەزێن رۆژى 27/9/2026 لە ناحیەى (کۆڕێ)ى سەر بە پارێزگاى هەولێر، کچێک بە ناوى (د) لەلایەن باوکیەوە کوژرا، کە پلەدارێکى سەربازییە و هەرەشەى کوشتن لە کەسێکى دیکەش دەکات.
ئەو کەسەى کە تاوانەکەى ئەنجامداوە ناوى (و.ک.و)ییە و پلەى عەمیدی سەربازى لە نێو هێزەکانى پێشمەرگە، بە پێى زانیارییەکانى ڕاشکاو میدیا ماوەیەک لە مەوبەر کێشەى کۆمەڵایەتى لەگەڵ کەسێک بە ناوى(ش.م.ع) هەبووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەکە، کە لە بەر هەستیارى کێشەکە نەویست ناوى ئاشکرا بکرێت، پێى راگەیاندنین: پیاوێک بە ناوى (و.ک.و)، لە نێو ماڵەکەى خۆى هەستاوە بە کوشتى کچەکەى بە ناوى (د) دواى ئاشکرابوونى پەیوەندى سۆزدارییەکەى، هەرەشەى کوشتنى لە کەسێک کردووە بە ناوى (ش.م.ع)، بەهۆى ئەوەى پەیوەندى سۆزدارى لەگەڵ کچەکەى هەبووە.
ئەو سەرچاوەى پۆلیس دەشڵێت، بەهۆى ئەوەى تاوانبار (و.ع.و)، پلەدارى سەربازییە و خاوەن دەسەڵاتە بۆیە تا ئێستا لەلایەن هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش دەستگیرنەکراوە و ئامادەش نیە خۆى رادەستى دەستى یاسا بکات.
بەپێى بەدواداچوونەکان، تەرمى (د) لە پزیشکى دادى هەولێرە و کەسوکارەکەى بە بیانووى ئابڕوچوونى کۆمەڵایەتییەوە ئامادەنین تەرمەکەى وەربگرنەوە و هەڕەشەى کوشتن لە (ش.م.ع) دەکەن بەهۆى ئەوەى پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ کوژراو هەبووە.




