خەوێکی ئارام و سەلامەت بۆ کۆرپەکان خەونی هەموو دایکێکە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێی ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگریکردن لە نەخۆشییەکان (CDC) لە ئەمریکا زەنگێکی مەترسیدار لێدەدات و دەریدەخات کە زۆرینەی حاڵەتەکانی مردنی لەناکاوی کۆرپەلە پەیوەندیی بە هەڵە باوەکانی ژینگەی خەوتنەوە هەیە.
لە توێژینەوەیەکی ناوەندەکەدا، چاودێریی 4861 حاڵەتی مردنی لەناکاوی کۆرپەلە لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2024 کراوە و دەرکەوتووە، 73٪ـی حاڵەتەکان هۆکاری مەترسیدار و ناتەندروستیی خەوتنیان هەبووە.
لە پێناو پاراستنی گیانی کۆرپەکان، د. لێانا وێن، پسپۆڕی فریاکەوتن لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن، چەند رێنوێنییەکی گرنگی بۆ خەوێکی سەلامەت خستەڕوو، کە بریتین لە:
- دانانی کۆرپەلە لەسەر پشتی بۆ خەوتن.
- بەکارهێنانی بێشکە یان لانکێکی توندوتۆڵ و سەلامەت.
- دوورخستنەوەی یاری و بووکەڵە لە دەوروبەری کۆرپەلەکە.
- پێویستە جێگەی خەوتنی منداڵەکە لە هەمان ژووری دایک و باوکیدا بێت، بەڵام لەسەر جێگەیەکی جیاواز.


کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.