کۆمەڵە و رکابەرەکان: یانەی هەولێر لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی کەنداوە شانبەشانی (ئیتیفاقی سعودی، عەجمانی ئیماراتی، و کازمەی کوێتی). ژمارەی یارییەکان: لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ٦ یاری ئەنجام دەدات (٣ یارییان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری دەبێت). یەکەم یاری: رۆژی 14-10-2026 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی عەجمان دەبێت. سیستمی سەرکەوتن: یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان لەگەڵ دوو باشترین سێیەمی سەرجەم کۆمەڵەکان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەردەکەون.