دیپلۆماسییەتێک سنوورەکانی بڕی
سیاسەت و حوکمڕانیی لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێ و زەمینەیەکی پڕ لە ئاڵۆزی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەراست،سەرکردەیەکی پێویستە کە بتوانێت هاوسەنگی لە نێوان هاوکێشە جیاوازەکاندا رابگرێت..لە مێژوویی هاوچەرخی هەرێمی کوردستانیشدا وەک ئاشکرایە کە قەیرانەکان و تەنگەژەکان بەسەریەکدا کەڵەکە دەبن وڕێگە سیاسی و ئابووریەکان بنبەست دەبن، بەڵام جێگای خۆشحاڵییە سەرکردەیەک هەیە توانیویەتی شێوازێک لە حوکمرانی و دیپلۆماسییەتی هێمنانە پەیرەوبکات و توانیوەیەتی گەمارۆکان تێکبشکێنێت و ببێتە جێ متمانەی ناوخۆیی و جیهانیی،
لەو پەیامانە تێدەگەن کە مەبەست سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە...
بەڵێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نموونەیەکی دیار و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی سیاسەتە و وەک هەمیشەش سیاسەتی دیالۆگ و متمانەی کردۆتە بنەمای سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغە سەخت و دژوارەکان.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرۆک نێچیرڤان وەک کەسایەتییەکی دیپلۆماسیی واقعبین و متمانەپێکراو دەناسرێت. لە کاتی قەیرانە قورسەکاندا، کاتێک پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم تووشی گرژی دەبن یان ناوچەکە دەکەوێتە بەر ئاگرباران، ئەو دەتوانێت ببێتە پردێکی پەیوەندیی بەهێز لە نێوان هەرێمی کوردستان و پایتەختە بڕیاربەدەستەکانی جیهاندا.
ڕاپۆرتی ناوەندە جیهانییەکان و میدیاکانی وەک «ئەکسیۆس» چەندین جار تیشکیان خستووەتە سەر ئەم ڕۆڵە کاریگەرە، وەک کەسایەتییەک کە توانای هەیە لە کاتی تەنگژەکاندا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریی ململانێ نەرێنیەکان..
لەمێژ نییە و لامان ڕوونە لە بارودۆخە هەستیارەکاندا کاتێک هەندێک هێز دەیانویست هەرێمی کوردستان بکەنە گۆڕەپانی ململانێ، شێوازی کارکردنی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بنەمای هێمنی، نەرمونیانی و دووربینینیی سەکنیی، هەوڵیدا بە پەیوەندییە تەلەفۆنییی خێراکان و گفتوگۆ بەردەوامەکان لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، توانیویەتی قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و رێگری بکات لەوەی خەڵک و خاکەکەی باجی ململانێیەکی نامۆپ و نەخوازراو بدەن..
لە ڕیگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردە و ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی جیهان، توانیویەتی ڕێرەوی ئاڵۆزییە هەرێمی و نێودەوڵيتییەکان بەرەو کەنارێکی ئارام و سەقامگیر ببات..
بەتایبەتیش پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە ساڵی ٢٠١٧ وەک یەکەم پێشوازیی فەرمی و دانپێدانراو لە شاندی هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، هەر ئەم سەردانەبووە هۆی ئەوەی کە گەمارۆ سیاسی و ئابوورییەکان کۆتاییان پێهات، خۆشبەختانە جارێکی دیکە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی درواسێ و جیهان کرایەوە..
لە وێستگەیەکی تر دەبینین پەیوەندی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەهەمان شێوە ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و ناوچەکە، بیرمان بێت لە کۆڕبەندی داڤۆس کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەنیوان نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدرا...واشنتۆنیش باوەڕی تەواوی خۆی داوە بە نێچیرڤان بارزانی و بە سەرکردەیەک ناوزەندی کرد کە دەتوانێت پشتی پێببسترێت لە بڕیار و هەستیارەکاندا..
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی چۆن وێنەی هەرێمی کوردستانی وەک پایتەختی پێکەوەژیان لە بیری جیهاندا چەسپاند؟
دیدار سەرۆک لەگەڵ پاپای ڤاتیکان لە رۆما رەهەندێکی گرینگی مرۆیی و ئاینیی و کەلتووری قوڵی هەبوو بۆ نیشاندانی هەرێم وەک پەناگەی کەمینەکان و نشینگەیەکی ئارامی پیکەوەژیان..
ئەو تۆڕە فراوانانەی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە جیهانییەکان و لەناوەخۆش نیشاندەری ئەوەیە کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کاری جیدیی بۆ هاوسەنگی هێز کردووە و و توانیویەتی بەم هاوسەنگییە کێشە ناوخۆیی و هەرێمییەکانیش چارەسەر بکات و کوردستانیش وەک هاوبەشێکی ئارمو خاوەن پێگە بهێڵیتەوە لەسەر نەخشەی جیهاندا...



کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.