لە دیداری مێریدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە سەلماندی کە تەنیا وەک سەرکردەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو ئەندازیاری ئاشتی و سەقامگیری و دیدگای ستراتیژییە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
قسەکانی ئاشتتخواز ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی قووڵ بوو بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەخشەڕێگەیەک بوو بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستای هەرێم..
دەستی خستە سەر پرسەکان و بە ڕوونی دەستنیشانی کرد کە گەورەترین هەڕەشە لەسەر داهاتووی عێراق لە ئێستادا لایەنی ئابوورییە بەتایبەتیی ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە پێویستە عێراق وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواو مامەڵە بکات و پەیوەندییەکی هاوسەنگ و بەهێزی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەبێت ؟ چونکە گەشەسەندنی ئابووری بێ سەقامگیریی سیاسی و پەیوەندی دیپلۆماسیی دروست بەدی ناهێت.
لە خوێندنەوەی ژیرانەی بۆ هاوکێشە تازەکان، ئاشتیمەدار ئەم دۆخەی ئێستای وەک سەرەتای قۆناغێکی نوێ پێناسە کرد ،قۆناغێک کە لە یەک کاتدا هەم دەرفەتە و هەم هەڕەشە.
ئاشتیمەدار بە درێژایی خەباتی سیاسی خۆی، هەمیشە وەک سیمبولی ئاشتی، دانوستاندن و خۆڕاگری ناسراوە. ڕۆڵی ئەو لە نزیککردنەوەی جەمسەرە دژبەرەکان، هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی یەکڕیزی و گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی کورد بە جیهان، کردوویەتییە فاکتەرێکی بنەڕەتی بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە کوردستان، عێراقدا..



کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.