نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رێباز حەملان کرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری نوێی ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێبوون و شارەوانییە گشتییەکانی عێراق، و هیوای سەرکەوتنی لەو ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست.

ئەمڕۆ 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "هیوادارم لە قۆناخی داهاتوودا هاوئاهەنگی و هاریکاریی هاوبەشی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان فراوانتر ببێت."

نێچیرڤان بارزانی جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئەم هاریکارییە بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات و ببێتە مایەی سەقامگیری، گەشەسەندن و پێشکەوتنی تەواوی عێراق.