توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری JAMA دەریخستووە کە هۆکاری بەرزتربوونی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاواندا بەراورد بە خانمان، تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بایۆلۆژییەکان، بەڵکو شێوازی ژیان (وەک جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول و قەڵەوی) رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. لەسەر بنەمای داتاکانی چین و بەریتانیا، توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە پلانی خۆپارێزی بەپێی تایبەتمەندی و هۆکارە باوەکانی هەر کۆمەڵگەیەک دابڕێژرێت.