بەدەستهێنانی متمانەی جیهان ئەستەمە، بەڵام ئەو بەدەستی هێناوە.
سوڵتان مۆفەق ئیسماعیل
ئەستەمە کەسێک بتوانێت لە جیهاندا متمانەی وڵاتان بەدەست بهێنێت، بەتایبەتیش لە کاتی جەنگدا. ئەگەر جەنگێک لە نێوان دوو وڵاتدا ڕوو بدات، هەردوو وڵات کە لەگەڵ یەکتردا لە جەنگدان، ئەستەمە متمانە بە کەسێک بکەن کە نێوەندگیری هەردوولا بێت.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ماوەکانی ڕابردوو و بە دیاریکراوی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، هەردوولا زۆر بە توندی دژی یەکتر وەستابوونەوە و لە جەنگدا بوون. ئەمریکا دەیویست دڵنیا بێتەوە کە سوپای پاسداران لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئێرانی هاوهەڵوێستە، هەروەها دەیویست لە ڕێگەی سەرکردەیەکەوە کە هەم لێهاتوو و هەم کارزان بێت و جێگەی متمانەی ئەمریکی و ئێرانییەکانیش بێت، ئەم کارە بکات.
دەبوو ئەمریکا پەیوەندی بە (ئەحمەد وەحیدی)، فەرماندەی سوپای پاسدارانەوە بکات تاوەکو وەڵام وەربگرێت. وڵاتانی نێوەندگیر لە نێوان ئەمریکییەکان و ئێرانییەکاندا زۆر هەوڵیان دا بگەن بە فەرماندەی سوپای پاسداران، بەڵام دەستیان پێی نەگەیشت.
لە کۆشکی سپییەوە پێشنیازی سەرکردەیەک کرا کە دۆستی ئەمریکی و ئێرانییەکان و هەموو وڵاتانی جیهانە و خودی ئاشتی بە دیارییەوە سەری سوڕماوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە واشنتنەوە پەیوەندیی پێوە دەکرێت و دەبێتە نێوەندگیری ئێران و ئەمریکا، و وەڵامی ئێرانییەکان بە ئەمریکییەکان دەداتەوە.
هەوڵ و ماندووبوونەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وای کردووە هەرێمی کوردستان لەناو جەرگەی جەنگ بباتە دەرەوە و کوردستان لە هەڵدێران بپارێزێت. جگە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە کاتی جەنگی ناوچەکەشدا توانیویەتی ڕۆڵێکی کارا لە هێورکردنەوەی دۆخەکەدا بگێڕێت.
سیاسەتە لێهاتوو و ئاشتیخوازەکانی وای کردووە هەموو جیهان متمانەیان بە نێچیرڤان بارزانی هەبێت و ڕێز و پێگەیەکی گەورەی بۆ دابنێن و قسەکانی لە هیچ وڵاتێک ڕەت نەکرێتەوە.



کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.