نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی (سەید جەوزی سابر) گەیاندە لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەکەیان.

رۆژی یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی "هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد".

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا "هیواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بەرامبەردا، خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، "سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و کەسوکاریانی بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشی و هاوبەشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا" دەربڕیوە.