لە ژێر درووشمی "من کوردستانیم" و وەک جەژنێکی گەورەی رۆشنبیری، سبەی بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی، دەرگەی 18ـەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بەڕووی خوێنەران و هۆگرانی کتێبدا دەکرێتەوە و تاوەکو 31ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە خولی ئەمساڵی پێشانگەکەدا، زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 18 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان لە بوارە جیاجیاکاندا، پێشوازی لە سەردانیکاران دەکەن.
پێشانگەکە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و هونەر، بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نووسەران و ئەدیبانی عێراق، و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی بڵاوکاران و نووسەرانی عێراقی رێکخراوە.
بڕیارە رۆژانە لە کاژێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 8:00ـی شەو دەرگەی پێشانگەکە بەڕووی سەردانیکاراندا کراوە بێت.


کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.