دوای کۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆکاری دیاری کورد، شەماڵ عومەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان کرد.
لە پرسەنامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی و گوتی: "بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆکاری دیار، خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، پرسە و سەرەخۆشيم پێشكهش به بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوخهميانم."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە خزمەتەکانی ئەو هونەرمەندە کرد و رایگەیاند: "خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر تهمهنێك خزمەتی پێشكهش به هونەر و شانۆی کوردى کردووە و یادی بە خێر دەمێنێتەوە. لە خوای مهزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنهوايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت."
جێگەی باسە، رۆژی چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، هونەرمەند شەماڵ عومەر بەهۆی ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە وڵاتی نەمسا كۆچی دوایی كرد. ئەو هونەرمەندە کە زیاتر بە رۆڵی "ئاغا" لە درامای بەناوبانگی (ژاڵە) لە یادەوەریی خەڵکدا ماوەتەوە، ساڵانێکی زۆر لە بواری شانۆ و درامادا لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان خزمەتی بە هونەری کوردی کردووە.


کۆمێنتەکان
هێشتا کۆمێنتێک نییە.