زانایان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی رووخساری پیاوێکیاندروستکردووەتەوە کە نزیکەی 315 هەزار ساڵ لەمەوبەرلە باکووری ئەفریقا ژیاوە، ئەمەش دیمەنێک لەبارەیشێوەی رووخساری هەندێک لە کۆنترین ئەندامەناسراوەکانی جۆرەکەمان (مرۆڤ) دەخاتەڕوو.


کەلـلەسەرە بەبەردبووەکە لە شەستەکانی سەدەی رابردوودالە جەبەل ئیغود لە مەغریب لە کاتی دەرهێنانی کانزادادۆزراوەتەوە. لە سەرەتادا توێژەران پێیان وابوو پاشماوەکانسەر بە مرۆڤی نیاندەرتاڵن.


بەڵام شیکارییەکانی دواتر کە لە ساڵی 2017دا بڵاوکرانەوە،دەریانخست کە بەبەردبووەکان سەر بە هۆمۆ سەیپیێنس(مرۆڤی ژیر)ن و لە ریزی کۆنترین پاشماوە ناسراوەکانیجۆرەکەمان پۆلێن کران.


سوود لە داتای ئێستای خەڵکی ئەفریقا وەرگیراوە


سیسرۆ مۆرایس، شارەزای دروستکردنەوەی رووخسار لەپزیشکیی دادوەری، سەرپەرشتیی ئەم کارە نوێیەی کردووە.تیمەکەی پشتیان بە کەلـلەسەرێکی سێ دووریی دروستکراوبەستووە کە لەلایەن پەیمانگەی ماکس پلانک بۆئەنترۆپۆلۆژیای پەرەسەندن لە ئەڵمانیا بەرهەمهێنراوە.


دواتر شانە نەرمەکان و تایبەتمەندییە توێکارییەکانی دیکە بەبەکارهێنانی داتای دانیشتووانی ئێستای ئەفریقا نەخشێنراون.


ئەو رووخسارەی بەرهەمهاتووە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرئاشنا دەردەکەوێت.


توێژەران دەڵێن پێدەچێت پیاوەکە تا رادەیەکی زۆر لە مرۆڤیسەردەم چووبێت، هەرچەندە چەند جیاوازییەکیشی هەبووە،لەوانە ناوچەوانێکی دەرپەڕیوتر، لووتێکی پانتر وهاتنەپێشەوەیەکی زیاتری رووخسار.


مۆرایس دەڵێت: "ئەگەر لە نێو ئاپۆڕایەکدا جلی سەردەمیانەیبپۆشیایە، پێدەچێت لە یەکەم نیگادا هەستی پێ نەکرایە."


دوو وەشان دروستکراون


دوو وەشانی دروستکردنەوەکە بەرهەمهێنراون. یەکێکیانرووخسارەکە بە رەساسی نیشان دەدات، کە سەرنج دەخاتەسەر توێکارییە بنەڕەتییەکان. ئەوەی دیکەیاندروستکردنەوەیەکی تەواو رەنگاوڕەنگە کە پێستێکی رەشماڵ،قژ و ریش لەخۆدەگرێت.


توێژەران جەختیان لەوە کردەوە کە کەلـلەسەرەکە ناتوانێتتایبەتمەندییەکانی وەک رەنگی پێست، قژ یان چاو ئاشکرا بکات.بۆیە ئەو تایبەتمەندییانە لەسەر بنەمای ئەوە دانراون کە بەخەسڵەتی گونجاو بۆ دانیشتووانی ئەوکاتی باکووری ئەفریقادادەنرێن.


تیمەکە قەبارەی مێشکی پیاوەکەشیان بە نزیکەی 1,230سانتیمەتر سێجا خەمڵاندووە، کە نزیکەی تەواو هاوشێوەیتێکڕای قەبارەی مێشکی پیاوی سەردەمە کە نزیکەی 1,234سانتیمەتر سێجایە.


ئەم دۆزینەوەیە ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە قەبارەیمێشک لە ماوەی 300 هەزار ساڵی رابردوودا گۆڕانکارییەکیکەمی بەسەردا هاتبێت، هەرچەندە قەبارەی مێشک بە تەنیائاماژە نییە بۆ چۆنیەتیی کارکردنی مێشک.


زانایان دەڵێن، هێشتا دڵنیایی نییە لەسەر ئەوەی کە شانەنەرمەکان و ماسولکەکانی پیاوەکە بە تەواوی چۆن رێکخراون.هیچ پاشماوەیەکی شانەی نەرمی هۆمۆ سەیپیێنسەکانی ئەوسەردەمە نەدۆزراوەتەوە.


لەگەڵ ئەوەشدا، توێژەران پێیان وایە شێوەی کەلـلەسەرەکەسنوورێکی بەرچاوی بۆ شێوازی رێکخستنی پێشبینیکراویشانەکانی رووخسار داناوە.


لە جەبەل ئیغود 22 بەبەردبووی مرۆڤ دۆزراونەتەوە


لە شوێنەواری جەبەل ئیغود 22 ئێسکی بەبەردبووی مرۆڤدۆزراونەتەوە، کە نوێنەرایەتیی لایەنی کەم پێنج کەسی هۆمۆسەیپیێنس دەکەن؛ سێ پێگەیشتوو، مێرمنداڵێک و منداڵێک.


هەروەها شوێنەوارناسان ئامرازی بەردین و شوێنەواری ئاگریانلەو شوێنەدا دۆزیوەتەوە. ئەو ئێسکە ئاژەڵانەی کە جێگەیسەربڕینیان پێوەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گرووپە راویئاژەڵەکانیان کردووە یان گۆشتەکەیان ئامادە کردووە، لەوانەگای کێوی، ئاسک و کەرەکێوی، لەگەڵ هێلکەی وشترمر.


توێژینەوەکە لە گۆڤاری (Heritage) بڵاوکراوەتەوە.


دروستکردنەوەکە بیرخستنەوەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ ئەوەیکە خەڵکێک بە رووخسارێکی مرۆڤانەی ناسراوەوە، دەیان هەزارساڵ پێش ئەوەی هۆمۆ سەیپیێنس دەست بە بڵاوبوونەوە بەسەرانسەری جیهاندا بکات، لە ئەفریقا ژیاون.